نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد
سەروو 71 دۆلارە
نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد
964+
شۆڕش قادری
دوای بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو ئەمڕۆ نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و هەر بەرمیلێک سەروو 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئهمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت به 71 دۆلار و 0.3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.02٪ دابەزیوە.
ههروهها نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی تێكساس به 65 دۆلار و 71 سەنت مامهڵهی پێوه دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 1.16٪ دابەزیوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە گفتوگۆ و گرژی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها گەیشتنى كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب.