لە باکستەیجی "ماڵی خۆتە"؛
نازێ عەزیزی: سەد جار دڵیان شکاندووم بەڵام دیسان هەستاومەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
هونەرمەند نازێ عەزیزی لە باکستەیجی “ماڵی خۆتە” گۆرانییە بەناوبانگەکەی (دیلان) دەڵێتەوە و ناشیشارێتەوە کە بەسەد جار دڵیان شکاندووە، بەڵام فەرامۆشی کردوون و دیسان هەستاوەتەوە.
نازێ عەزیزی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی دووری و نەگونجاوی بارودۆخ ماوەیەکە لە گۆرانی وتن و دروستکردنی کلیپ دوور کەوتووەتەوە بەڵام بەنیازە دووبارە دەستپێبکاتەوە.
عەزیزی سوپاسی هەوادارەکانی کرد کە داوای گەڕانەوەی بۆ ناو جیهانی هونەر دەکەن و ئاشکراشیکرد کە هەشت گۆرانی وەک بەرهەمی تازە ئامادە کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاویان دەکاتەوە.