لە 60 خێراتر مەڕۆن
دوو کامێراکەی جووتسایدی هەواری شار سەرپێچی تۆمار دەکەن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە بەیانی ئەمڕۆوە، دوو کامێرای دیکەی تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی کەوتنەکار و سەرپێچی تۆماردەکەن کە لەسەر جووتسایدی هەواری شارن، شۆفێران وریابن پێوە نەبن.
خێرایی لە شەقامەکە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، وە لەنێوان پێنج بۆ سێ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ماوەی لێخۆشبوونە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22.2.2026، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەشێوەی ئەزموونی کاریان دەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیان کرد بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان.
لە هەموو شاری سلێمانی 21 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانراون.
پێشتر، عەقید شعریە عەلی لێپرسراوی بەشی کامێراکان لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئامانج لە دانانی ئەو کامێرایانە کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە، بۆیە پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا