"بەرامبەر هەموو زلهێزەکان دەوەستینەوە"

پزیشکیان: تەسلیمی کێشە ناوخۆییەکان و ملهوڕییەکان نابین

964+

شۆڕش قادری

سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتە زلهێزەکان کرد و دەڵێت، تەسلیمی کێشە ناوخۆییەکان و ملهوڕی وڵاتانی دەرەوە نابن.

ئەمڕۆ شەممە 21.2.2026 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە وەرزشوانانی براوەی یارییەکانی پارائۆڵەمپی رایگەیاند، “ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دژمان بوەستنەوە، سەریان بۆ دانانەوێنین و ملکەچیان نابین”.

پزیشیکیان روو لە وەزرشوانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان وتی، “هەروەک چۆن ئێوە تەسلیمی کێشەکان نەبوون، ئێمەش تەسلیمی ئەو کێشانە نابین کە بۆیان دروستکردووین و ملهوڕییەکان قبوڵ ناکەین”.

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتیشیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن کەموکوڕییەکان قەرەبوو بکەنەوە و کارێک دەکەن، شەرمەزاری خەڵکی خۆیان نەبن.

ترەمپ: تاوتوێی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەین

ترەمپ: تاوتوێی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەین