"کارمەندی پێشووی هاتوچۆ بووە"

مین باوکێکی کوشت و چاوێکیشی لە کوڕەکەی سەندەوە

964+

ئەحمەد شەمزین

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەربانگ مین گیانی لە باوکێک سەندەوە و چاوێکی لە کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەشی  سەندەوە و برینداری کرد.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، نزیک بانگی ئێوارە ئاگادارکراینەوە، لە پشتی گوندی دەربەند لە باڵەکایەتی مین بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە، بەداخەوە باوکەکە گیانی لەدەستداوە، کارمەندی پێشووی هاتوچۆ بووە، هاوکات دوو ساڵ کارمەندی بەرگری شارستانی بوو.

دەشڵێت، کوڕەکەی تەمەنی 12 ساڵانە و چاوێکی لەدەستداوە و بریندارە، بە سەختی توانیومان تەرمی باوکەکە بدۆزینەوە.

ئێوارەی هەینی 20.2.2026 ئەو کوڕ و باوکە کە خەڵکی گوندی ناوەندەـن بۆ گیای بەهارە روویان لە کوێستانەکانی ئەو دەڤەرە کردبوو و بەرمین کەوتن.

ئەو دوو کەسەی مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن

ئەو دوو کەسەی مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن