لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور
پیکابێک وەرگەڕا و منداڵێک گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور پیکابێک وەرگەڕا و منداڵێک گیانی لەدەستدا.
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور و بەرامبەر گوندی کەنداڵ پیکابێک وەرگەڕا کە باوکێک و منداڵێکی تەمەن 10 ساڵی تێدابوو، لە رووداوەکەدا منداڵەکە گیانی لەدەستدا و باوکەکەش بەسووکی برینداربوو.
ئارام نەجات بەڕەێوبەری پزیشكی دادی هەولێر بە 964ـی وت، “تەرمی منداڵەكە توێكاری بۆ كراوە و رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری