ناکۆکییەکانى واشنتۆن و تاران هۆکارە

نرخى نەوت زۆر بەرز بووەتەوە؛ بەرمیلێک 72 دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەشێوەیەکى لەناکاو بەرز بووەوە و هەر نرخى هەر بەرمیلێک 72 دۆلارى تێپەڕاند، ئەوەش لەبەرژەوەندى عێراق و ولاتانى هەناردکارى نەوتە.

ئه‌مڕۆ هەینى‌ 20.2.2026 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 72.04 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و بەخێرایى نرخەکەى بەرز بووەتەوە، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 66.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە توندبوونەوەى گرژییەکانى تاران و واشنتۆن، هەروەها گەیشتنى  كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب، رەنگە ئاماژەیەکى بەهێز بێت بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و ئەگەرى گورزى سەربازى.

نرخی نەوت روولەخوارە و کەمێک دابەزی

نرخی نەوت روولەخوارە و کەمێک دابەزی