بەسەرهاتى خۆش باس دەکات
خاڵە وشیار؛ پیاوى دوو هەزار مەتەڵى کوردەوارى
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
خاڵە وشیار، پێشکەشکار و خاوەنی کەناڵی “رەسەن”، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ 964 باس لە ئەزموونی 32 ساڵەی خۆی لە سۆراغی مەتەڵ و فۆلکلۆری کوردەواریدا دەکات و دەڵێت: نزیکەی 2 هەزار مەتەڵی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کۆکردووەتەوە و لەبەریەتی.
ئەو خۆی بە یەکەم کەس دادەنێت لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان کە خاوەنی ئەو ژمارە زۆرە لە مەتەڵی رەسەن بێت و پێى وایە، مەتەڵ دروست ناکرێت؛ بەڵکو دەبێت وەک خۆی و بەو شێوەیەی لە کۆنەوە گێڕدراوەتەوە، بپارێزرێت و بگوازرێتەوە.
خاڵە هۆشیار، زیاتر لە سێ دەیەیە (32 ساڵ) بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بەرنامەی تایبەت بە مەتەڵ و چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان.
خاڵە وشیار لەو چاوپێکەوتنەدا کۆمەڵێک بەسەرهاتی خۆش و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆی لە گەشتەکانیدا بۆ کۆکردنەوەی ئەم سامانە فۆلکلۆرییە دەگێڕێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح