تا نزیکی ئێران دێن

فڕۆکەهەڵگری جیرارد فۆرد و چوار کەشتی دیکە لە مەغریب بینراون

964+

ئەحمەد مستەفا

تەلەفزیۆنی ABCی ئەمریکی نوسیوویەتی، كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد لە نزیك كەناراوەكانی مەغریب بینراوە و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیك لە ئێران بەڕێ کەوتووە.

بە فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد” و چەند کەشتییەکی جەنگیی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەمەش دوای هۆشدارییە توندەکانی سەرۆکی ئەمریکا بوو بۆ ئێران.

تەلەفزیۆنی ABC دەڵێ، دوێنێ چوارشەممە كەشتی فڕۆكەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد بۆ ماوەیەكی كەم لە نزیك كەناراوەكانی مەغریب بینراوە، كەشتییەكە لەوێوە بە دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەكەوتووە.

لەگەڵ فڕۆكەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد، چوار كەشتیگەلی هێرشبەری گەورەش بینراون كە لەگەڵ ئەو فڕۆكەهەڵگرە بەڕێوەبوون.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەم کەشتییە نوێیە دەچێتە پاڵ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “ئەبراهام لینکۆڵن” کە لە ئێستادا لە ناوچەی کەنداوە، بەمەش ئەمریکا هێزی دەریایی خۆی لە ناوچەکەدا بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا یەکەم دانیشتنی “ئەنجومەنی ئاشتی” تایبەت بە دۆخی غەزە بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکرد، دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم سەرکردەی 40 وڵاتی جیهان رایگەیاند، رێکەوتن لەگەڵ ئێران ئاسان نییە، بەڵام هەوڵی بۆ دەدەن و 10 رۆژی داهاتوو بۆ ئەو بابەتە یەکلاکەرەوە دەبێت.

دووەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە...

دووەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت

دووەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە...

دووەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت