کۆنترۆڵى بازاڕى کردووە

تەماتەی عێراقی دەچێتە کوەیت؛ 1000 تۆن لە سەفوانەوە پەڕییەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 1000 تۆن تەماتەیان لەڕێگەی دەروازەی سنوریی سەفوانەوە هەناردەی وڵاتی کوەیت کردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پلانی کشتوکاڵی سەرکەوتوو بووە و بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیادی کردووە، دەستیان کردووە بە کردنەوەی رێگاکانی هەناردەکردن بۆ دەرەوە.

بەوتەی کشتوکاڵی عێراق، ناردنی ئەو بڕە زۆرەی تەماتە بۆ کوەیت، بەشێکە لە پاراستنی بەرهەمی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، دوای ئەوەی پێداویستی بازاڕەکانی ناوخۆ پڕکراوەتەوە.

تەماتە کەمێک گران بوو؛ هەر کیلۆیەک 200 دیناری چووەسەر

تەماتە کەمێک گران بوو؛ هەر کیلۆیەک 200 دیناری چووەسەر