ژنان دروستکەری بوون

“رەشماڵی کوردی” ئەو خانووە سیحراویەی کەس ئاگای لێ نەماوە و دروست ناکرێت

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ماوەیەکی زۆرە لەناو کوردەواری رەشماڵ دروست ناکرێتک شارەزایەک هۆکارەکان رووندەکاتەوە کە یەکێک لەوانە ژنی ئێستا لە دروستکردنی رەشماڵ نازانن و دەڵێت “هەر خەریکی سناپ کردنن”.

ئەمیر گەڵاڵی، کە شارەزای دروستکردنی رەشماڵە بە 964 ی وت، کاتی خۆی ژنان رۆڵی سەرەکیان لە دروستکردنی رەشماڵ هەبوو چونکە زۆربەی کارەکان لەلای ئەوانەوە بۆ دروستکردنی رەشماڵ ئەنجام دەدرا.

بڕینەوەی مووی بزنک، شووشتنەوەی، رستن و دواتریش چنینی و دووبارا لێکدانەوەی پارچەکانی هەمووی بەدەستی ژنانی کورد ئەنجام دەدرا، بەڵام دەڵێت “ژنی کورد لە ئێستادا لەبەر سناپکردن نازانێت رەشماڵ و ئاگای لێنەماوە”.

دەڵێت، ئەو رەشماڵەی لەبەردەمی وەستاون تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ دەبێت ، بۆ هەر رەشماڵێکیش کە کاتی خۆی دروستدەکرا ماوەی نزیکەی یەک ساڵی پێدەچوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە ژاراوە كار بۆ رێكخستنى فێستیڤاڵی دووەمی زەنوێران ده...

لە ژاراوە كار بۆ رێكخستنى فێستیڤاڵی دووەمی زەنوێران ده‌كرێت