"خواردنی زیاتر لە 400 کەس ئامادە دەکرێت"
15 ساڵە خواردن بە رۆژووەوانان دەدەن و لەناو مزگەوت بەربانگ دەکەن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە مزگەوتی حاجی ئەحمەدی دارتاش لە سلێمانی ماوەی 15 ساڵە هەموو ئێوارەیەکی رەمەزان خواردن بۆ رۆژووەوانان ئامادە دەکرێت و لەناو مزگەوتەکە بەربانگ دەکەنەوە.
د. عەبدولهادی ئەحمەد مامۆستای ئایینی و وتاربێژی مزگەوتی کاک ئەحمەدی دارتاش بە 964ـی وت، “هەموو ئێوارەیەک نانی زیاتر لە 400 کەس ئامادە دەکرێت و خواردن بۆ هەندێک لە دامودەزگاکانی دەورووبەری مزگەوتەکەش بەسەفەری دەنێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە نزیکەی 15 ساڵە لە مانگی رەمەزاندا ئەو کارە دەکەن و بەردەوامیش دەبن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری