"جوڵەی بازرگانی پەکی دەکەوێت"
شاخەکەی گوندی کەوەرتە لەسەر رێگای هامڵتۆن دەتەقێنرێتەوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
شاخەکەی گوندی کەوەرتە لەسەر رێگای هامڵتۆن لە دوێنێوە سێ بۆ چوار جار داڕماوە و قایمقامی چۆمان دەڵێت، بڕیاریانداوە بیتەقێننەوە.
ئەحمەد بارزان قایمقامی چۆمان بە 964ـی وت، “رۆچوون و داڕمانی بەردەوامی شاخەکە مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان دروستکردووە، بۆیە تیمێکی پسپۆڕ هاتوون و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەوەی شاخەکە بتەقێنینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی تەقاندنەوەی شاخەکە، رێگاکە بەتەواوەتی دادەخەن و پێدەچێت بۆ ماوەی یەک رۆژ هاتوچۆ و جوڵەکی بازرگانی لە سەر رێگاکە پەکی بکەوێت.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 17.2.2026 لە سەر رێگای سەرەکی هامڵتۆن نزیک گوندی کەوەرتە، کە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە، شاخێک داڕما و رێگاکەی بۆ چەند کاتژمێرێک داخست.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری