خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی گردبوونه‌وه
كاره‌بایان به هاوڵاتیان داوه و كه‌س پاره‌كه‌یان ناداتێ
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی له به‌رده‌م بینای پارێزگا گردبوونه‌وه، ئه‌وان داوای پاره ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌با، كه به هاوڵاتیانیان داوه، به‌ڵام كه‌س خۆیان لێیان ناكات به خاوه‌ن.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی عوسمان محەمەد به 964ی وت، ئه‌و رۆژه‌ی بۆردومانی كۆرمۆر كرا و كاره‌با بڕا، ئێمه 506 مۆلیده كارمان كردووه و هه‌ریه‌كه‌ی هه‌شت كاتژمێر كاره‌بای به هاوڵاتیان داوه، ئێستا داوای پاره‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه.
وتیشی، پێمان ده‌ڵێن، كێ فه‌رمانی دابوو مۆلیده هه‌ڵبكه‌ن، با ئه‌وان پاره‌كه‌تان بده‌ن.
عوسمان محه‌مه‌د ده‌شڵێت، مۆڵه‌تمان به وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئیداره‌ی شار داوه، ئه‌گه‌ر تا سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پاره‌كه‌مان بۆ سه‌رف نه‌كه‌ن، خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك هه‌زار دینار له هه‌ر ماڵێك وه‌رده‌گرین.
ئاشكراشی ده‌كات له هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندیداوه پاره به مۆلیده‌كات بدرێت، به‌ڵام بۆ سلێمانی رازیی نین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا