سلێمانی
بەم بەیانییە نهۆمی سەرەوەی ماڵێک سووتا
964+
دیلان محهمهدجهزا
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی ماڵێک کەوتووەتەوە لە گەڕەکی راپەرین و تیمەکانیان توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئارام عەلی ئاماژەی بەوەش دا، ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و لە سەرەتای ئاگرەکەشەوە، خاوەن ماڵەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، بە سووکی برینداربووە و دەستی سووتاوە.
راشیگهیاند، هێشتا هۆكاری كهوتنهوهی ئاگرهكه دیار نییه و لێكۆڵینهوهیان دهستپێكردووه.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا