هەواڵەکان

جوتیارانی کەرکوک داوای پارە دەکەن و بازاڕی هەولێریش مەترسی لەسەرە

+964

ژووری هەواڵ

ساتی خۆشی جوتیاران چنینەوەی بەرهەم و وەرگرتنی بەری رەنجی ساڵەکەیانە بەڵام ئەمە جوتیارانی کەرکوکی نەگرتووەتەوەو خۆیان بە رەنج بەخەسار دەزانن.
ئەمڕۆ جوتیارانی کەرکوک دژی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان لە بەردەم سایلۆی شارەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە 244 ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵیان لە بەغدا گیری خواردووە.

جوتیارانی کەرکوک لە بەردەم سایلۆ گردبوونەوە

جوتیارانی کەرکوک لە بەردەم سایلۆ گردبوونەوە

بازاڕە گەورە و فراوانەکەی هەولێر کە بە دەیان دوکان و شوێنی بازارگانی تێدایە لە مەترسیدایە، باران بارینی چەند رۆژی رابردوو مەترسی بۆ سەر بەشێک لە دوکان و ماڵەکانی دیوی پشتەوەی بازاڕی “داون تاون” لە هەولێر دروستکردووە، ئەوەش بەهۆی داکەوتنی بەشی پشتەوەی بازاڕەکە کە زیاتر لە 20 ساڵە بە نیوەچڵی جێهێڵدراوە، بە قسەی شایەتحاڵەکان، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2004ـەوە بەم شێوەیە ماوەتەوە و لەگەڵ باران بارینی ئەم دواییەدا زەوییەکەی داکەوتووە و مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک و کاسبکارانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.

بەشی پشتەوەی بازاڕی داون تاونی هەولێر داکەوتووە

بەشی پشتەوەی بازاڕی داون تاونی هەولێر داکەوتووە

پرسەیەک دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دواخست، ئەمرۆ سێشەممە 17.2.2026 بریار بوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای شەقڵاوە دابەش بكرێت بەلام بەهۆی کۆچی دوایی باوكی سەرۆكی شارەوانی شەقڵاوە، پرۆسەكە كەوتە هەفتەی داهاتوو .

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە شەقڵاوە دواخرا

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە شەقڵاوە دواخرا

بازگەی باوەمەحمود بووە بە مۆتەکەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار، نزیکەی دوو مانگە بازگەکە بەرووی کاسبکاران داخراوە و رێگا نادرێت ھیچ بەرھەمێکی هەرێمی کوردستان بچێتە ناوچەکانی خوارووی عێراق، کاسبکارێکیش دەڵێت،”ئامانجیان لاوازکردنی مەرزی پەروێزخان و مەرزەکانی کوردستانە”

کاسبکارانی عەلوەی کەلار حاڵیان شڕە

کاسبکارانی عەلوەی کەلار حاڵیان شڕە