لە دوو شوێنی جیاواز

لە سلێمانی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی پێنج هاوڵاتی دەستگیر کران

964+

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، پێنج هاوڵاتیان لە دوو شوێنی جیاواز بەیەك تۆمەت دەستگیر كردووە كە ئەویش بڕینی داری سروشتی بوو و هەر پێنجیان رادەستی یاسا كردوون.

لە سنووری گوندی جیشنانەی سەر بە شارەدێی بەکرەجۆ چوار هاوڵاتی لە سنووری گوندی کانی مەردانی سەر بە شارۆچکەی شارباژێڕیش هاوڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەر پێنج سەرپێچیكارەكە كراوەتەوە و رادەستی یاسا كرراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە سلێمانی 59 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون

لە سلێمانی 59 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون