"نابێت جیاكاری لە نرخەكانیاندا بكرێت"
بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ له‌باره‌ی چاپی كۆن و نوێی دۆلاره‌وه ده‌رده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
بانکی ناوەندی عێراق له‌باره‌ی چاپی كۆن و نوێی دۆلاری ئه‌مریكی رێنمایی ئاڕاسته‌ی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان دەکات كه جیاكاری له نرخه‌كانیاندا نه‌كه‌ن، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی هه‌ر كارێكی له‌وجۆره له ده‌ره‌وه‌ی رێسا و یاساكاندایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانکی ناوەندی عێراق لە رێنماییەکدا كه ئاڕاسته‌ی بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییەکان كردووه، جەختی لە سەر نەهێشتنی جیاکاری لە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە چاپی کۆن و نوێكاندا کردەوە.
دەڵێت “پێویستە هەموو بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان پابوەندبن بە ڕێساکانی بەڕێوەبردنی ئاڵوگۆڕی دراو، بەپێی ستانداردە پەسەندکراوەکان بۆ دراوی بیانی، بەتایبەتی دۆلاری ئەمریکی، بەوەش بەشداری دەکات لە سه‌قامگیری بازاڕ.”
ئەوەشی روونکردووەتەوە، كە یاسا و رێسا و کۆنتڕۆڵە کارپێکراوەکان رێگه بە هیچ جیاکارییەکدا نادات لە نێوان چاپی كۆن و نوێی دۆلاری ئەمریکیدا لە رووی نرخەوە بكرێت.
ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌كاتێكدایه كه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق جیاوازی له نرخی دۆلار له چاپی كۆن و نوێ ده‌كرێت چاپی كۆن به نرخی هه‌رزانتر كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت.