لە پەلوپۆ کەوتووە؛

گەنجێک لە رووبارى سیروان هەوڵى رزگارکردنى حاجى لەقلەقێک دەدات

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

گەنجێکی دانیشتووی کەلار، لە کاتی سەردانی بۆ سەر رووباری سیروان، حاجی لەقلەقێک دەبینێت کە لە دۆخێکی خراپدایە و توانای جوڵە و فڕینی نەماوە. بەآم باڵندەکەی بەو حاڵەوە جێنەهێشتووە، لەگەڵ خۆی دەیهێنێتەوە و دەیباتە لای پزیشکی ڤێتێرنەری بۆ ئەوەى چارەسەرى بکات.

سەرکەوت بە 964ـى وت،” باڵندەکە جگە لەوەی نافڕێت، توانای لەسەرپێ وەستانیشی نییە، بەڵام چارەسەری پێویستی بۆ وەرگرتووە”.

ئەو گەنجە بڕیاریداوە تا ئەو کاتەی حاجی لەقلەقەکە بە تەواوی چاک دەبێتەوە و دەتوانێت بفڕێت، لە ماڵەکەی خۆیدا بەخێوی بکات و دواتر بیگەڕێنێتەوە بۆ سورشتى خۆى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژینگه‌ى پیره‌مه‌گرون

ژینگه‌ى پیره‌مه‌گرون "حاجى له‌قله‌ق"ێكی له‌ مردن رزگاركرد