وەزارەتى دارایى:

بەهۆى خۆتۆمارنەکردنیان لە “هەژمارى من” موچەى 5750 موچەخۆر راگیراوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەى تاوەکو 20.1.2026 ناویان لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمار نەکردووە یان کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، موچەکانیان راگیراوە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە لە دواى رێکەوتنى 20.1.2026، دابەشکردنی مووچە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەنیا بە شێوەی دیجیتاڵی دەبێت لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من).

دەشڵێت: پێویستە بە زووترین کات فۆرمی (هەژماری من) پڕبکەنەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەی نامەیان بۆ چووە کە کارتەکەیان ئامادەیە، دەبێت سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئەگینا مووچەکانیان دەوەستێت.

نزیکەى 6 هەزار موچەخۆر موچەکانیان راگیراوە

وەزارەتى دارایى روونى کردووەتەوە کە لیستێکی هاوپێچ هەیە کە ناوی پێنج هەزار و 750 فەرمانبەری تێدایە کە تا ئێستا رێکارەکانیان تەواو نەکردووە؛ بۆیە موچەکانیان راگیراوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی، کە بە واژۆی ئاوات جەناب نوری بڵاوکراوەتەوە، وەک هەنگاوێکە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى "هەژمارى من"یان پڕنەکردووەتەوە موچەى مانگى نۆیان رادەگیرێت