وێنەى ئەو منداڵەى لە کۆبانێ بەهۆى گەمارۆکانەوە گیانیانى لەدەستدا
تەمەنى 12 ساڵە
بەهۆى گەمارۆى سەر کۆبانێ منداڵێکى تر گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
بەهۆی توندکردنی گەمارۆکانی سەر شاری کۆبانێ لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان کە گیرۆدەی نەخۆشییەکی سەختی هەناسەتەنگی بوو، گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی خێزانەکەی نەیانتوانی بیگەیەننە نەخۆشخانەکانی شاری حەلەب.
دڵدار رێزان حسۆ، ئەو منداڵە تەمەن 12 ساڵانەیە کە ماوەی 26 رۆژ بوو بەهۆی داخرانی رێگاکان و گەمارۆی سەر شارەکەوە، نەیتوانیبوو دەستی بەو پزیشکە تایبەتە بگات کە لە شاری حەلەب سەرپەرشتی چارەسەرەکانی دەکرد.
لە دوای گەمارۆدانی ناوچەکە، کەرتی تەندروستی لە کۆبانێ رووبەڕووی قەیرانی جیددی بووەتەوە و دەیان نەخۆشی دیکە کە پێویستیان بە چارەسەری دەرەوەی شارەکە هەیە، ژیانیان لە مەترسیدایە و پێشتریش ژمارەیەک منداڵى تر بەهۆى گەمارۆکانەوە، گیانیان لەدەستدابوو.