بۆ کوێ دەگوازرێتەوە؟

نوسینگەی زانیاری رانیە دەگوازرێتەوە؛ چوار رۆژ سەردانیان مەکەن

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ دانیشتووانی ئیدارەی راپەڕین و سنووری نوسینگەی زانیاری رانیە بڵاوکردەوە، تێیدا داوا دەکات بۆ ماوەی چوار رۆژ سەردانی نوسینگەکە نەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری ئەم داواکارییە بۆ گواستنەوەی نوسینگەی زانیاری رانیە دەگەڕێتەوە بۆ ناو بینای قائیمقامیەتی قەزای رانیە (شوێنی پێشووی فەرمانگەی تاپۆی ڕاپەڕین).

گواستنەوەکە لە رۆژی یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026 تاوەکو رۆژی چوارشەممە 18ـی شوباتی 2026.

داواکاری لە هاوڵاتیان ئەوەیە کە لەو ماوەیەدا، ئەگەر کارەکەت زۆر پێویست و بەپەلە نییە، سەردانی نوسینگەکە مەکە تاوەکو کارەکانی گواستنەوە و جێگیربوون کۆتایی دێت.

ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی شوێنی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە لە شوێنێکی گونجاوتردا.

نوسینگەى زانیارى دەربەندیخان بۆ ماوەى دوو رۆژ کارەکان...

نوسینگەى زانیارى دەربەندیخان بۆ ماوەى دوو رۆژ کارەکانى رادەگرێت