ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی:

“ئەمریکا لە پرۆسەی دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە”

964+

فەرهاد حەسەن

ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”ی ئەمریکی زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات، سەبارەت بە پشتبەستنی سوپای ئەمریکا بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد لە کاتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سەرۆکی ڤەنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆی کردە ئامانج.

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئەمریکی، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا  (Claude)ی سەر بە کۆمپانیای “ئەنسرۆپیک”یان لە قۆناغەکانی ئامادەکاری و کاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکارهێناوە.

ئاماژەیان بەوەکردووە کە سوپا پێشتریش ئەم مۆدێلەی بۆ ئەرکەکانی شیکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان و پرۆسێسکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان بەکارهێناوە، بەڵام کۆمپانیای “ئەنسرۆپیک” کە خۆی وەک پێشەنگ لە بواری سەلامەتیی ژیریی دەستکرد دەناسێنێت، ئێستا لەگەڵ پێنتاگۆن لە گفتوگۆدایە بۆ دیاریکردنی مەرجەکانی بەکارهێنان، کۆمپانیاکە دەیەوێت گەرەنتی ئەوە بکات کە تەکنەلۆژیاکەی بۆ چاودێریکردنی بەکۆمەڵی ئەمریکییەکان یاخود بۆ کارپێکردنی چەک و کەرەستە سەربازییە تەواو سەربەخۆکان (خۆکارەکان) بەکارنەهێنرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو گفتوگۆیانە بە “ئاکسیۆس“ی راگەیاندووە کە کۆمپانیاکە دڵنیایە لەوەی سوپا لە هەموو بارودۆخەکاندا پابەند بووە بە سیاسەتی ئێستای بەکارهێنان کە سنووردارکردنی توندی تێدایە، لە کاتێکدا وتەبێژی کۆمپانیاکە رەتیکردەوە لێدوان لەسەر بەکارهێنانی “کڵاود” لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا بدات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رۆژی 3.1.2026 هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڤەنزوێلا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و گواستنەوەیان بۆ نیویۆرک.

ئەوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە مادۆرۆ و فلۆریسی هاوسەری بە تۆمەتی تێوەگلان لە “تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان” و دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا دادگایی دەکرێن، لە بەرامبەردا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە کاتی دانیشتنی دادگای نیویۆرکدا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە.

لە فەنزوێلا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە خیانەتیان ل...

لە فەنزوێلا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە خیانەتیان لە سەرۆک کردووە

نهێنی نوێ لە بارەی دەستگیركردنی مادۆرۆ و هاوسەرەكەی ئا...

نهێنی نوێ لە بارەی دەستگیركردنی مادۆرۆ و هاوسەرەكەی ئاشكرا كرا