لە سلێمانی ئاژەڵ لە مەیدان گران بووە بەڵام لە گۆشتفرۆکان نرخ وەکو خۆیەتی
لە سلێمانی ئاژەڵ لە مەیدان گران بووە بەڵام لە گۆشتفرۆکان نرخ وەکو خۆیەتی
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی نرخی ئاژەڵ لە مەیدان گران بووە، هۆکارەکەی وەکو لە مەیدان باسیدەکەن نەهێنانی ئاژەڵە لە سوریا و ئێران، بەڵام هێشتا ئەو گرانییە نەگەیشتووەتە گۆشتفرۆکان نرخ وەکو خۆیەتن ، گۆشتفرۆشێکیش دەڵێت، ئەگەر بە گرانی بیکڕين ناچارن کیلۆی لە 22 هەزارەوە بکەنە 25 هەزار دینار.
راژان، خاوەنی گۆشتفرۆشی قوبادییە لە سلێمانی، بە 964 ی وت، تاوەکو ئێستا ئەوان بە نخی گران ئاژەڵیان نەکڕیوە بەڵام ئەگەر گران ببێت ئەوانیش ناچارن نرخەکەی گران بکەن.
وتیشی “قەیرانی دارایی لە هەرێم کاریگەری نەکردووەتە سەر کڕیارەکانیان و بەبەردەوامی گۆشت دەفرۆشرێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن