راهێنانی هێزی ئەمنییە

دووشەممە لەناو قەرەداغ دەنگی تەقە دێ و دەڵێن، مەترسن

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ ئەم ئێوارەیە 14.2.2026 راگەیەندراوێکی بۆ رای گستی بڵاوکردووەتەوە، دەیەوێ ئاگاداری دانیشتوانی قەزای قەرەداغ بکاتەوە دووشەممە دەنگی تەقە دێت لە سەنتەری قەزاکە.

قایمقامیەت دەڵێ، ئەوە دەنگی راهێنانی هێزی ئەمنییە لە لیوای سکرتاریەتی سلێمانی و جێگەی ترس نییە.

بە گوێرەی ئەوەی لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، لیوای سکرتاریەت لە نزیک بارەگای هێزەکانیان کاری راهێنان و تاقی کردنەوەی چەکەکانیان هەیە.

قایمقامیەت دەڵێ، بەم هۆیەوە ئەگەری بیستنی دەنگی تەقەکردن دەبێت لەناو مەرکەزی قەزای قەرەداغ ئەوە وەک حاڵەتێکی ئاسایی وەربگیرێت و پێویست بەترس و دوو دڵی ناکات.

لە بەردی شاخەکانی قەرەداغ پەیکەرێک بۆ قالە مەڕە دادەتا...

لە بەردی شاخەکانی قەرەداغ پەیکەرێک بۆ قالە مەڕە دادەتاشێت

مەترسی لەسەر پۆندە خاکییەکەی سەنتەری قەرەداغ نەما

مەترسی لەسەر پۆندە خاکییەکەی سەنتەری قەرەداغ نەما