کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ 964 بوو
هونەرمەند فەرەیدون وەلی کۆچی دوایی کرد
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد فەرەیدون وەلی کۆچی دوایی کرد.
جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی سلێمانی بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14.2.2026 هونەرمەند فەرەیدون وەلی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە”.
فەرەیدون وەلی ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا کەوتبوو و دوایین چاوپێکەوتنیشی لەگەڵ 964 بوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری