یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و ترابۆن له توركیا واژۆ كرا
وه‌زیرێكی هه‌رێمیشیان له‌گه‌ڵه
یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و ترابزۆن له توركیا واژۆ كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له شاری ترابزۆنی توركیا، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و ترابزۆن واژۆ كرا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانیش ئاماده بوو.
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ پێكهاته‌كان ئایدن مه‌عروف و سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەران و شاندێکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران و کۆمەڵێك لە بازرگانان و خاوەنکارانی هەولێر، له ترابزۆنی توركیان و ئێواره‌ی دوێنێ 13.2.2026 له لایه‌ن پارێزگاری ترابزۆن پێشوازی كران.
هاوكات هه‌ر دوێنێ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی ترابزۆن واژۆ كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه‌ش دیداریان هه‌بوو.
“لە مەراسیمێکی فەرمیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن (MoU) لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و ترابزۆن واژۆکرا، ئامانج و گرنگیی ئەم یاداشتە وا دەکات بازرگانانی هەردوولا، زانیاری و دەرفەتەکانی کار ئاڵوگۆڕ بکەن و رێککەوتن لەسەر ئەوەی هەردوولا لە پێشانگه نێودەوڵەتییەکانی یەکتردا وەك هاوبەشێکی سەرەکی بەشدار بن”، له راگه‌یاندراوی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێردا واهاتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “ئەم یاداشتە چوارچێوەیەکی یاسایی و فەرمی دەداتە ئەو گرێبەستانەی کە لە داهاتوودا لە نێوان کۆمپانیاکانی هەولێر و ترابزۆن ئەنجام دەدرێن، هه‌روه‌ها سوودوەرگرتنه لە ئەزموونی ترابزۆن لە بواری پیشەسازی و هەناردەکردن بۆ دەرەوە”.
هه‌روه‌ها هەردوولا جەختیان لەسەر رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ بازرگانان كرده‌وه، تا بتوانن بە کەمترین ئاستەنگ کاڵا و شتومەک ئاڵوگۆڕ بکەن، هەروەها هاندانی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاڵوگۆڕی شاندی پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکاندا.