شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەرۆكی توركیا
راگهیاندراوی شاندی ئیمرالی
“ئیرادەی هاوبەش بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی له توركیا دووپاتكرایهوه”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەندامانی شاندی ئیمرالی لە پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (DEM) کە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەتەوە، رایانگەیاندووە “کۆدەنگییەکی بەرفراوان لەسەر پێویستی ئامادەکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆبگرێت و لەسەر بنەمای ئایندەی دیموکراسی تورکیا بێتە ئاراوە”.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2025، پهروین بوڵدان و میتات سانجاڕ، ئەندامانی شاندی ئیمرالی لە پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دهم پارتی) سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا، لەو کۆبوونەوەیەدا باسمان لە رووداوەکانی ئێستای ناوچەکەمان و کاریگەرییەکانیان لەسەر تورکیا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی کرد”.
ههروهها هاتووه، “لە میانی دیدارەکەدا ئیرادەی هاوبەش و ئیرادە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە دووپاتکرایەوە. راگەیەندرا کە بۆ ئەوەی هەنگاوی کۆنکرێتی و باوەڕپێکراو لەم پرۆسەیەدا بنرێت، زۆر گرنگە پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە گشتییەکان، هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەر گرنگی ئامادەکردنی راپۆرتەکەی کۆمسیۆنی دیموکراسی و برایەتی و هاوپشتی نیشتمانی کرایەوە بەشێوەیەکی هەمەلایەنە، بەمەبەستی دابینکردنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ دۆزی دیموکراتی و ئازادی”.
“ئێمە جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی یاسایی دەکەینەوە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە و لەسەر ئاییندەی دیموکراتی تورکیا بنیات بنرێت، لە رێگەی کۆدەنگییەکی فراوان و بەبێ دواکەوتن، ئەم دیدارە لە کاتێکدایه پێشهاتە سیاسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە بەرچاوەکان بەڕێوەدهچێت، ئێمە باوەڕمان دووپات دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەلانی تورکیا و ناوچەکەدا و سوپاسی سەرۆک کۆمار دەکەین بۆ پێشوازی گەرمی”، له راگهیاندراوهكهدا واهاتووه.
كۆبوونهوهی شاندی ئیمرالی، پارتی یهكسانی و دیموكراتی گهلان، لهگهڵ سهرۆكی توركیا دوێنێ چوارشهممه بهڕێوهچوو.