له سلێمانی گردبوونه‌وه
خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای سێ موچه ده‌كه‌ن
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.2.2025 حه‌شامه‌تێكی زۆری خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی بانكی مه‌ڵكه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌بڕی.
شێخ كەمال جەمیل سەرۆکی کەمئەندامانی سەنگەر – لقی سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، ده‌بوو ئه‌وان سێ موچه به‌یه‌كه‌وه وه‌رگرن، به‌ڵام یه‌ك موچه هاتووه، كه هی مانگی یه‌كی 2026ـه و ئه‌ویش به كه‌موكوڕی.
وتیشی، ئه‌وان ئاماده‌نین یه‌ك موچه وه‌ربگرن و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه ژیان و وه‌زعی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
شێخ كه‌مال داوای كرد سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بێنه‌سه‌ر خه‌ت و به ده‌م هاواری كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره‌وه بێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا