دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نەتەنیاهۆ

ترەمپ: ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەمان لەبارەی ئێرانەوە بەدەستنەهێنا

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نەتەنیاهۆ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی ئێرانەوە بەدەستنەهێناوە و تەنیا پێداگری لەوە کردووە کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەردەوام بن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، “کۆبوونەوەیەکی باشم لەگەڵ نەتەنیاهۆ و ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئیسرائیل ئەنجامدا، پەیوەندییە نایابەکەمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەردەوامە”.

“سەبارەت بە ئێران هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەدەست نەهات، جگە لەوەی کە پێداگریم کرد دانوستانەکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی بزانین ئاخۆ دەتوانین بگەینە رێککەوتن یان نە”، ترەمپ وادەڵێت.

ئاشکراشیکردووە، بە راشکاوی بە نەتەنیاهۆی وتووە کە ئەو رێککەوتنی پێ باشترە لە هەر بژاردەیەکی دیکە، بەو مەرجەی ئێران بێتە سەر هێڵ، ئەگەریش نا، ئەوا دەرەنجامەکەی دەبینن.

ترەمپ جارێکی دیکە هۆشداری دایەوە دەسەڵاتدارانی ئێران و هێرشەکەی ساڵی رابردووی بیرهێنانەوە و وتی، “جاری پێشوو پێیان باش بوو رێککەوتن رەتبکەنەوە، بۆیە بە “چەکوشی نیوەشەو”، لێیاندرا و خراپ بەسەریاندا شکایەوە”.

دووپاتیشیکردەوە، واشنتن چاوەڕێ دەکات تاران ئەمجارە بە شێوازێکی بەرپرسیارانە و عاقڵانە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی دانوستانەکاندا بکات.

ترەمپ و نەتەنیاهۆ لەبارەی دۆخی ئێران کۆدەبنەوە

ترەمپ و نەتەنیاهۆ لەبارەی دۆخی ئێران کۆدەبنەوە

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە