باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
بە بڕیاری دادگا
دوو سکاڵای سەر سیستمی ئەسیکۆدا رەتکرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.2.2026، بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی دوو سكاڵا كە لەلایەن پەرلەمانتاران محەممەد جاسم خەفاجی و مستەفا جەبار سەنەد تۆمار كرابوون.
دوو سكاڵاک تایبەت بوو، بە سیستمی نوێی پێناسی گومرگی “ئەسیكۆدا”، بە پاساوی نەبوونی بەرژەوەندی بۆ سكاڵاكاران.
سكاڵاكاران داوایان كردبوو بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025ی ئەنجوومەنی وەزیران، كە تایبەت بوو بە رێكخستنی خشتەی پێناسی گومرگی و میكانیزمی كۆكردنەوەی، بە نادەستووری بناسێندرێت.
سیستمی ئەسیكۆدا “ASYCUDA” بریتییە لە سیستمێكی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ و رێكخستنی بازرگانی دەرەكی، كە زانیاری لەسەر جۆری كاڵاكان دابین دەكات و 108 وڵات كاری پێدەكەن.
بازرگانانی تۆماركراو لەم سیستمەدا دەتوانن كاڵا بە نرخی فەرمی دۆلار (1320 دینار) هاوردە بكەن.