باج تەنگى پێهەڵچنیون

23 رۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆدایە؛ خەڵک بە قاچاخ کەلوپەل و خۆراک دەگوازنەوە

964+
وریا فەتاح
ماوەی 23 رۆژە گەمارۆی توند لەسەر شاری کۆبانێ هەیە، بەرپرسێکی ئابووری شارەکەش دەڵێت، خەڵک بۆ مانەوە پەنا بۆ “قاچاخ” دەبەن، بەڵام باج و سەرانە نرخەکانی دوو هێندە کردووە.

عەزیز عەبدی، هاوسەرۆکی دەستەی ئابووریی کانتۆنی فورات رایگەیاند،
نزیکەی مانگێکە رێگاکان داخراون، هاوڵاتیان بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، پەنایان بۆ رێگا لاوەکی و قاچاخەکان بردووە.

بە وتەی عەبدی، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە “حکومەتی کاتی” (حکومەتی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا)، رێگری لە کاڵاکان ناکەن بە مەرجێک “باج” بدەن، ئەمەش وایکردووە ئەو کاڵایانەی دەگەنە دەستی خەڵک نرخەکەیان زۆر بەرز بێت و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروست بکات.