دیمەنێک لە شانۆیی ئێمە یەک رێین
هه‌ولێر
شانۆیی (ئێمه یه‌ک رێین) له به‌رده‌م قه‌ڵا پێشكه‌ش كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له گۆڕه‌پانی باغی شار له به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر، قوتابیانی قوتابخانه‌ی شنروێی بنه‌ره‌تی، شانۆیی (ئێمه یه‌ك رێین)یان نمایش كرد، كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایهیتی چالاکی قوتابخانەکانهوه ئاماده كرابوو.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11.2.2026 شانۆییه‌كه پێشكه‌ش كرا و پارێزگار ئومێد خۆشناو و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی و هاوڵاتیانیش ئاماده‌ی بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كه، ئاماژه بوو به بیر و هوشیاری و خواستی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به جۆرێك هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ په‌یره‌و كردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی منداڵانی كورد ئاراسته كرابوون.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌قی شانۆییه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دارێژرابوو، كه بەكارهێنانی چەند رستە و ئامۆژگارییەك بوون، كە رۆژانە پێویستە بیری فێرخواز و منداڵانی كورد بخرێتەوە، به جۆرێك كه‌وا كاریگەری ئه‌رێنی له شێوازی په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنیان به بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و دروستكردنی كەسێتی منداڵ بونیاد دابنێت .