پێنج كه‌س بریندار بوون
پاسێكی سه‌ربازانی سوپای عێراق و پیكابێک به‌یه‌كیاندادا
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
مینی پاسێکی گواستنەوەی سەربازانی سوپای عێراق لەسەر رێگای – کەرکوک بەغدا لەسەر پردی دەروازەی خورماتوو کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە پیکابێکدا کێشا، بە هۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون، کە سێیانیان سەربازی سوپای عێراقن.
وتەبێژی هاتوچۆی خورماتوو ئیحسان عەباس، به 964ی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی خورماتوو.
وتیشی، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه قەرەباڵغی و ئاستەنگ لەسەر رێگاکە دروست بووە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا