له كێشی 49 كیلۆگرام ركابه‌ری كرد
ئایه ئاریان به مه‌دالیای زیو له ئیمارات گه‌ڕایه‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئایه ئاریان کە بەشداری پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی تایكواندۆی لە وڵاتی ئیمارات کرد، به مه‌دالیای زیو گه‌ڕایه‌وه.
یاریزانانی 12 وڵات به‌شداربوون له ئه‌ماره‌تی فوجێره و ئایه ئاریان به ناوی یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوک له كێشی 49 كیلۆگرام له ئاستی لاوان ركابه‌ریی كرد.
ئاریان خه‌ڵكی هه‌ولێره و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، حه‌وت جار یه‌كه‌می عێراق بووه، یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تی كوردستان بووه، له جامی عه‌ره‌ب پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه و له پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ریش سێیه‌م بوو.