شاندێکیان لەوێیە
رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی نێودەوڵەتی لە بارودۆخی هاوڵاتیانی کۆبانێ دەپێچێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی نێودەوڵەتی چوونەتە شاری کۆبانێ بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان کە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە لەژێر گەمارۆییەکی سەختی حکومەتی کاتی سوریان.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، شاندی رێکخراوەکە لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆسەر، دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی، فەرمانگەی کاروباری رێکخراوەکان و بەرپرسی دەسەڵاتی ژنان، کۆبوونەتەوە.
ئامانجی سەردانەکە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی شارەکەیە کە لەژێر گەمارۆدان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە مرۆیی و خزمەتگوزارییە بەپەلەکان و تاوتوێکردنی جۆر و قەبارەی هاوکارییەکان کە دەتوانرێت لە ماوەی داهاتوودا پێشکەش بکرێت.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا، باس لە میکانیزمی هەڵمەت و قەبارەی هاوکارییەکانی رێکخراوە مرۆییەکان کرا کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بچنە ناو کۆبانی، بۆ پاڵپشتیکردنی دانیشتوان و کەمکردنەوەی بارودۆخی سەختی ژیانیان.