مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران – وێنە؛ میدیای ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران:
“توانای ئەوەمان هەیە بەرامبەر زلهێزەکان بوەستینەوە”
964+
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، توانای ئەوەیان هەیە بەرامبەر زلهێزەکان بوەستنەوە.
مەسعود پزیشکیان لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانی وڵاتەکەی کە بە بۆنەی 47ـەمین ساڵیاد شۆڕشی ئیسلامی ئێران رێکخرابوو، وتی، “بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە تواناماندا هەیە بەرامبەر زلهێزەکان بوەستینەوە”.
پزیشکیان دانوستانەکانی عومانی بە دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وەسف کرد و رایگەیاند، ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەکانی بێت و خۆ لە زیادەڕۆیی بەدوور بگرێت، ئەنجامی باشی دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتیشیکردەوە، وڵاتەکەی دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو ئەو وڵاتانە درێژ دەکات کە راستگۆیانە خوازیاری هاوکارین.
رۆژی هەینی رابردوو هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایەتختی عومان ناڕاستەوخۆ کۆبوونەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ و هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە سبەینێ سێشەممە 10.2.2025 عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نێشتمانی ئێران بچێتە مەسقەت.