کۆمەک و هاوکارییەکانی وەزارەتی دارایی بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکرا
وەزارەتی دارایی كوردستان
کۆمەک و هاوکارییەکانمان بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.2.2026 کاروانی کۆمەک و هاوکارییەکانیان، کە لە چوارچێوەی کەمپینی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە کرابوون، بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکرا.
وەك وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا باسی كردووە، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە هەشت هەزار و 910 پاکێجی خواردن لە رێگەی 27 بارهەڵگرەوە بەرەو دەروازەی فیشخابوور بەڕێکران و بڕیارە سبەی دووشەممە لە رێگای دەروازەی سمێڵکاوە بگەنە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، دوای گەیشتنی هاوکارییەکان، لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری کوردییەوە بەسەر خوشک و برا ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دابەش دەکرێت.