گەسی هاوڕێ لە سلێمانی داخرا – وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
زنجیر و قفڵی لێدرا و داخرا
“گەسی هاوڕێ گۆشتی بەستووی بەگۆشتی فرێش بە هاوڕێیان فرۆشتووە”
964+
شۆڕش قادری
لە شەقامی ئۆرزدی سلێمانی، گەسی هاوڕێ گۆشتی بەستووی بە سێعری گۆشتی فرێش بە هاوڕێیان فرۆشتووە، پێیزانرا و زنجیر و قفڵێکی گەورەیان لە دەرکەی دا.
بەپێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و به‌كارهێنانی گۆشتی به‌ستوو و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گه‌سی هاوڕێ كردووه.
وەک دەڵێن، نرخی یه‌ك له‌فه به گۆشتی به‌ستوو له گه‌سی هاوڕێ به (2000) هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا نرخی گه‌س به‌گۆشتی به‌ستوو له شوێنه‌كانی دیكه به (1500) دیناره.
راپۆتی لیژنه‌کە ئاشکرایکردووە، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ئەو گەسەخانەیە ئەوەبووە كه پێشتر ئاگاداركراوه‌ته‌وه دەبێت، شێوازی برژاندنه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام پابه‌ندی رێنماییه‌كانی لیژنه‌كه نه‌بووه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.