لە سنووی بیارەیە و دۆستی ژینگەیە

داوا دەکرێت سوپاسنامە ئاڕاستەی مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەی گوندی زەردەهاڵ بکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی ئەوەی تاکە قوتابخانەکەی گوندی زەردەهاڵی بە مامستا و قوتابییەکانیەوە دۆستی ژینگەن، داوا لە وەزیری پەروەردە دەکرێت لە بەرامبەر ئەم پابەندبوونەیان سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بکرێت.

گوندەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی بیارەیەی پارێزگای هەڵەبجەیە.

تەنیا ئەم قوتابخانەیەی هەیە، بەڵام لە دوو کاتی جیاوازدا دوو دەوامی تێدا دەکرێ، ئەوانێس بەتین لە قوتابخانەی زەردەهاڵ و قوتابخانەی هەیات، نزیکەی 80 قوتابی و خوێندکار لە پۆلی یەکەمەوە تاوەکو پۆلی نۆیەم لە خۆ دەگرێ، تەنیا لە قوتابخانەی زەردەهاڵیش 20 کچ و 20 کوڕی لێیە.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە کەناو یەکێک لە پۆلەکانی ئەم قوتابخانەیە لەگەڵ مامۆستا و قوتابییەکان دانیشتووە و باسی ئەو بڕیارەی قوتابخانەکە دەکات کە هیچ یەکێک لە قوتابییەکان بۆ ئاو خواردنەوە بوتڵی پلاستیک بەکار ناهێنن.

دەشڵێت “تەنانەت بەشێک لە قوتابیان جانتاکانیان لە جلوبەرگی کۆنی ماڵەوە دروستکردووە و پاکوخاوێنی و نەبوونی پاشماوەی رۆژانە و بوونی درەختێکی زۆر سیمای قوتابخانەکەی زیاتر جوانتر کردووە”.

سەرۆکی ئەم رێکخراوە بە پێویستی دەزانێت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و وەزیری پەروەردە، خەڵات و رێزلێنان بەم جۆرە شوێنانە ببەخشن بە مەبەستی هاندانی زیاتر بۆ خزمەتکردنی ژینگە.

بایی 20 ملیۆن دینار کەلوپەلی دۆستی ژینگە درایە فێستیڤاڵ...

بایی 20 ملیۆن دینار کەلوپەلی دۆستی ژینگە درایە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە