سایدێک  تەواوکراوە

باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە

964+

فەرهاد حەسەن

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت، باران بارین کارەکانی قیڕتاوکردنی رێگای هەولێر بۆ گوێڕی وەستاندووە و ئەوەندەی پێیانکراوە کە باران مەجالی دابێت تەنیا سایدێکی ئەو شەقامەیە ئەوەی دیکەش کە کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، تەواوی دەکەن.

کارەکانی قیڕتاوکردنەکە، لە کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش و شارەوانی پێنچ و بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستپێکراوە.

دەشڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو بەردەوامی لێزمەی باران نەتواندرا کار لە سایدەکەی دیکە بکرێت و تەنیا توانیویانە سایدێکی شەقامەکە تەواوبکەن، دوای وەستانی ئەو شەپۆلەی باران بارین لە ماوەیەکی کورتدا کارەکان تەواو دەکرێت .

قیڕتاوکردنی شەقامى 60 مەتریى گەڕەکی فەرمانبەران دەستیپ...

قیڕتاوکردنی شەقامى 60 مەتریى گەڕەکی فەرمانبەران دەستیپێکرد

رێگای زیاتر لە 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قیڕ...

رێگای زیاتر لە 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قیڕتاوکراون