هونه‌رمه‌نده‌كه‌ى ئامێدی خۆی ئاشكرا كرد
964+
عەمار عەزیز – دهۆك
ماوه‌ى دووهه‌فته‌یه هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئامێدی ئازادكراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆی ئاشكرا كردووه، ده‌ڵیت، چونكه موبایله‌كه‌ى لاى پۆلیس بووه، ئه‌مڕۆ وه‌ریگرتووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی خۆی له فه‌یسبووك داناوه، ئینجا خه‌ڵك زانیویانه كه ئازاد كراوه.
بڵند نەبی، هونەرمەندێکی شاری ئامێدی یە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پارچە شیعرێک لەسەر زیندانیانی بادینان، ماوەی شەش مانگ حوکمدرا، لە 23.2.2003 ئازاد کراوە بەڵام ئەمرۆ راگەیاندوە کە ئازادکراوە.
بڵند ئامێدی، به 964ـى وت، لە 23.2.2023 ئازادکراوه، بەڵام كه‌سوكاره‌كه‌ى به هیچ کەسێكیان نه‌وتووه، ده‌شڵێت “موبایلەکەشم لای دەزگا ئەمنیەکان بوو، ئەمرۆ وه‌رمگرتووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر ئەمرۆ لە رێگای موبایله‌كه‌مه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆمم لە ئەکاونتەکەم بڵاوكرده‌وه، ئینجا خەڵک زانیان کە ئازاد کراوم”
وتیشی “لەسەر بڵاوکردنەوەی پارچە شیعرێک لەسەر زیندانیانی بادینان بۆ ماوەی شەش مانگ حکومدرام لەو ماوەیە لە چاکسازی زرکا بووم لە دهۆک “.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن