بە نەتەوە عەرەبن و لە شارەزوور بوون

دوو خوشک چوونەتە دەرەوە لە ماڵ و پێنج رۆژە هەواڵیان نییە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

پێنج رۆژە دوو خوشکی تەمەن 13 ساڵ و 16ساڵ، کە بەنەتەوە عەرەبن و دانیشتووی قەزای شارەزوور بوون لە باشووری سلێمانی، ماڵەوەیان بەجێهێشتوە هیچ هەواڵێکیان نیە.

کەسوکارەکەی قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، سۆراغی زۆریان کردووە.

عەلا زیا ساڵح، باوکی دوو کچەکەیە بۆ 964 وتی، کچەکانم  ناویان زەهرا و خەدیجەیە، تەمەنیان 13 ساڵ و 16 ساڵە ماوەی پێنج رۆژە لە ماڵ چونەتەدەرەوە، سۆراخێکی زۆرمان کردووە تا ئێستا بێ هەواڵن.

خێزانەکە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن، ماوەی 8 ساڵە لەقەزای شارەزور نیشتەجێین.

وەک عەلا باسی دەکات، شەوێک پێش ئەوەی ماڵەوە بەجێبهێڵن، دایکیان “لەسەر شتێکی بەسیت” لێیان توڕەبووە، هۆکاری چوونە دەرەوەی کچەکانی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە.

جگە لەو دوو کچە، خێزانەکە خاوەنی شەش منداڵی ترن.

بە گوێرەی سۆراغی 964، خێزانەکە هێزە ئەمنییەکانی قەزای شارەزوور و پارێزگای سلێمانیمان ئاگادارکردووتەوە، باوکیان وتی، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەیان، بەڵام تائێستا  هیچ هەواڵێکیان نییە و من و دایکی، تەواوی خزمەکانمان بۆیان پەرێشانین.

ئەوان وێنەی منداڵەکانیان بڵاوکردووەتەوە و تۆڕی 964 بە رەزامەندی خۆیان بڵاوی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی هەرکەس زانیاری هەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارەی باوکییانەوە.

عەلا زیا
07800535877

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە شەوی بەراتی شارەزوور منداڵان بە کارتۆن چوکلێتیان کۆ...

لە شەوی بەراتی شارەزوور منداڵان بە کارتۆن چوکلێتیان کۆکردۆتەوە