نەقیبی نوێ و جێگرەکانی لە کاتی کۆنگرەی سەندیکا - وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
لامی و تهڕاد جێگرن
رۆژنامهنووسێكی وهرزشی بووه نهقیبی رۆژنامهنووسانی عێراق
964+
ئەحمەد مستەفا
خالید جاسم، بە نهقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق هەڵبژێردرا، هەریەک لە موئەیەد لامی و جەبار تهڕاد وەک جێگرانی هەڵبژێردران، هەرچەندە لامی پێشتر نەقیبی سەندیکا بوو، ئهمجاره لە جێگری مایەوە.
پڕۆسەی دەنگدان لە چوارچێوەی رێکارە ناوخۆییەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق و بەبەشداری ئەندامانی کارا رۆژی هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 ئەنجامدرا و بەردەوام بوو.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق ئەمە کۆنگرەی 23مینی خۆی بوو، کە لە بارەگای سەندیکاکە لە بەغدا ئەنجامیان دا، بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی دادوەری هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و دوو جێگر و شەش ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکاکە، جگە لە ئەندامانی لیژنەکانی دیسپلین و چاودێری بەڕێوەبرا.
ئەنجامە بەراییەکان؛
سەرۆکایەتی؛
خالید جاسم/ نەقیب
موئەیەد لامی / جێگری یەکەم
جەبار تهڕاد/ جێگری دووەم
ئەندامانی ئەنجومەن؛
زوهرە جبوری
حوسێن عەبودی
رەسوڵ فەزع
نازم روبێعی
ئەحمەد علوجی
محەمەد سەلام
جێی سهرنجه خالید جاسم رۆژنامهوانێكی وهرزشییه و ساڵانێكه سهرۆكی یهكێتیی رۆژنامهنووسانی عێراقه و له دهستهی پێشووی سهندیكاش جێگری نهقیب بوو.