پرسەکە جینۆسایدە
دوو رۆژە کورد میوانی پەرلەمانی ئەوروپایە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی دژ بە کوردە لە پەرلەمانی ئەوروپا، کە لە لایەن پارتە سۆسیال دیموکراتەکانەوە رێکخراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.3.2023 دووەم رۆژی حەڤدەیەمین کۆنفرانسە لەو بارەیەوە، کە ساڵانە یان دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا جگە لە پارتە سۆسیال دیموکراتەکان، حزبە چەپ و سەوزەکانی پەرلەمانی ئەوروپاش بەشدارن.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جینۆساید و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەری دەکرێت، بەتایبەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە.
هەریەکە لە شیرین عەبادی، دیزموند تۆتۆ، کە هەردووکیان براوەی نۆبڵێ ئاشتین و نوام چۆمسکی، بیرمەند و زمانناسی ئەمریکی و لەیلا زانا کەسایەتی سیاسی کوردی ناوداری باکووری کوردستان چەندین سیاسەتمەداری تر تیایدا بەشدارن.
کۆنفرانسەکە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت.