هه‌ولێر
“بۆمبێكی تەوقیتكراو لەسەر شەقامە گشتییەكان دانراوە”
+964
ئه‌حمه‌د شه‌مزین -هه‌ولێر
ئەو وێنانه‌ی دانراون، دیمه‌نی یه‌كێك له شەقامەكانی هەولێرە و لە زۆربەی شەقامە گشتییەكانیش نەوت و غاز دەفرۆشرێت و لیژنەی نەوت و غازیش بەهەموو شێوەیەك رەتی دەكاتەوە ئه‌مه كارێكی ئاسایی بێت.
بەرپرسی لیژنەی بەدواداچوونی و پشكنینی نەوت و گاز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكان سالار محەمەد، بۆ 964 وتی، “فرۆشتنی نەوت و بەنزین و غاز لەسەر شەقامه‌كان بە تەواوی قەدەغەیە، ئێمە لە رێگەی خۆمانەوە قایمقامیەت ئاگادار دەكەینەوە بۆ بەدواداچوون و بنبڕكردنی فرۆشتنی ئەو ماددانە”.
وتیشی، ئه‌م كارە هیچ مەرج و گەرەنتییەكی نییە و بۆمبێكی تەوقیتكراوە لەسەر شەقامه‌كان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا