سنووری نەینەوا - سەڵاحەدین

بە ڤیدیۆ: فڕۆکەی عێراقی چوار چەکداری داعشیان کوشت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ هەینی پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی F16ی عێراقی هێرشی ئاسمانی وردیان ئەنجامدا و دوو حەشارگەی داعشیان کردە ئامانج لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد، کە چەند رۆژێکی خایاند، کە لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە ئەنجامدرا، بە هەماهەنگی و هاوکاری و پلاندانان لەگەڵ خانەی ئامانجکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.

هەروەها هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی F16ی عێراقی هێرشی ئاسمانی سەرکەوتووانەیان ئەنجامداوە، دوو حەشارگەیان کردووەتە ئامانج کە چوار تیرۆریستی تێدابووە، جگە لە ئۆتۆمبێلێکی شاراوە، لە بیابانی رۆژئاوای نەینەوا، نزیک شارۆچکەی ئەلحەدەر، لەسەر سنووری نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین.

فەرماندەیی ڕوونیشیکردەوە کە لێدانەکان ڕاستەوخۆ و وردبینییەکی بەرز بووە، لە ئەنجامدا کوژرانی چوار تیرۆریستەکە و لەناوبردنی تەواوەتی دوو حەشارگەکە، لەگەڵ پێداویستییە لۆجستییەکان و کەرەستە و تەقەمەنی و کەرەستەی دیکەی ناوەوە.

تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار گیراوی داعش گواستراونەتەوە ع...

تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار گیراوی داعش گواستراونەتەوە عێراق