"لەسەر رێگەی کەلار - کفری"

36 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئیتر شۆفێران ناتوانن بەدڵی خۆیان بەخێرایی لێخوڕن، لەسەر رێگەی کەلار بۆ کفری دەستکراوە بە دانانی ستوونەکانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، بە درێژایی رێگەکە 36 کامێرا دادەنرێت بۆھەردوو ئاڕاستەکە.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت، “لە دوێنێوە دەستکراوە بە دانانی ستوونەکانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی کەلار بۆ کفری، دوای دانانی ستوونەکان کامێراکانی لەسەر جێگیر دەکرێت”.

“درێژی رێگەکە نزیکەی 43 کیلۆمەترە، لە کەلارەوە لە بەرزە پردی شێخ محەمەد تاڵەبانی دەستپێدەکات تا کفری، لەھەر ئاراستەیەک 18 کامێرا دادەنرێت، بەھەردوو ئاڕاستەکە 36 کامێرا بەدرێژایی رێگاکە دادەنرێن”، سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە تا کۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ کارەکانی تەواو ببێت و کامێراکان بکەونە کار، بەڵام بەھۆی باران بارینەوە کارەکان دواکەوتن، کۆمپانیای جێبەجێکار داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە 80 رۆژ کاتیان بۆ درێژبکرێتەوە، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

داوادەکرێت لە رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە کامێرای خاڵ بۆ خ...

داوادەکرێت لە رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابنرێت