لەمەودوا دەتوانرێت پێش ناردنی کۆتایی وردبینی لە زانیارییەکان بکرێت

گۆڕانکاری لە سیستەمی زانیاری خاوەنکار و کۆمپانیاکان ساڵانە کرا

964+

ژێوار خدر

گۆڕانکاریی نوێی لە پۆرتاڵی ئەلیکترۆنیی (Gkrd.krd) بۆ خاوەنکاران و کۆمپانیاکان کرا، لەمەودوا دەتوانن پێش ناردنی کۆتایی، وردبینی لە زانیارییەکانی ساڵانەی پڕۆژەکانیان (بیان سنوی) بکەن بۆ ئەوەی تووشی هەڵە نەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، پێشتر ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان لە کاتی پێشکەشکردنی زانیارییە ساڵانەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی تووشی کێشە دەبوون، چونکە دوای چاپکردنی فۆرمەکە دەردەکەوت هەڵە لە زانیارییەکاندا هەیە و بژاردەی دەستکاریكردن یان گۆڕانکارییان بەردەست نەبوو، ئەمەش ئاستەنگی بۆ خاوەنکاران دروست کردبوو.

بەپێی رێنماییە نوێیەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار، ئێستا بژاردەی “رەشنووس” بۆ سیستەمەکە زیادکراوە، خاوەنکاران دەتوانن پێش ناردنی کۆتایی، وێنەیەکی رەشنووس چاپ بکەن و وردبینی لە تەواوی زانیارییەکاندا بکەن، دوای دڵنیابوونەوە لە راستوێژییەکە ئینجا دوگمەی ناردن و چاپی کۆتایی دابگرن.

964 زانیاری لەسەر پاراستنى ئەكاونت بڵاودەكاتەوە

964 زانیاری لەسەر پاراستنى ئەكاونت بڵاودەكاتەوە