چەند تاکسییەک لەناو شاری سلێمانی - وێنە: 964
وەڵامی ژمارەیەک پرسیار دەدرێتەوە
شۆفێری تاکسی دەبێت یه‌ك لۆگۆی به‌ناوه بێت
964+
ئەحمەد مستەفا
هه‌موو شۆفێرێك پێویسته ته‌نیا یه‌ك لۆگۆی به‌ناوه‌وه بێت و هه‌ر شۆفێرێك تاكسیه‌كه‌ی بفرۆشێت و تاكسیه‌كی نوێ بكڕێت پێویسته لۆگۆی تاكسیه كۆنه‌كه‌ی به مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ بكاته سه‌ر تاكسیه نوێیه‌كه‌ی.
كازم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی لۆگۆی تاكسی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی وای بە پێگەی فەڕمی و رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی وتووە.
لەبارەی لۆگۆی تاکسی ئەفسەرێک و لێپرسراوی لۆگۆ لە گواستنەوەی سلێمانی وەڵامی پرسیاری شۆفرانیان دایەوە، ملازمی یه‌ك ئاری خالید، ئه‌فسه‌ر له به‌شی تۆماری ئۆتۆمبێلی كرێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی وتی، ره‌نگی لۆگۆی تاكسی له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه جیاوازه و له پارێزگای دهۆك ڕه‌نگی لۆگۆ ڕه‌شه، له‌پارێزگای هه‌ولێر ڕه‌نگی لۆگۆی تاكسی سووره و ڕه‌نگی شریتی لۆگۆی تاكسی سلێمانی شینە و ڕه‌نگی لۆگۆی تاكسی نێوان پارێزگاكانیش قاوه‌ییه.
وتیشی، لۆگۆی تاكسیه‌كان ته‌نیا شریتێك نییه به‌ڵكو سه‌رجه‌م زانیارییه كه‌سییه‌كانی شۆفێری تاكسی له‌سه‌ره و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و ئاسایش و گواستنه‌وه زانیارییه‌كان به‌رده‌ستن، لۆگۆ ده‌درێتـه شۆفێری تاكسی واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه شۆفێری تاكسیه‌كه‌یه، بۆیه مه‌رج نیه لۆگۆ به‌ناوی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌بێت، ته‌واوی زانیارییه كه‌سییه‌كانی شۆفێری تاكسییه‌كه تۆمارده‌كرێن.
27 هه‌زار ئۆتۆمبێلی تاكسی له سلێمانی هه‌یه.
ملازمی یه‌ك ئاری خالید باسی لەوەکردووە، شۆفێر پاش ته‌واوكردنی هه‌ندێك ڕێكار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ده‌چێـته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه له‌وێ ئه‌وانیش دوای چه‌ند ڕێكارێك ده‌ینێرنه لای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه بۆ لێدانی لۆگۆ له تاكسی، له هه‌مان كات شۆفێر ده‌نێردرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان و ئاسایش و پاش ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان وردبینی ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدابێت لۆگۆی پێده‌درێت.
لێپرسراوی لۆگۆی تاكسی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئۆتۆمبێلێكی سفر كیلۆمه‌تر بكڕێت و بیه‌وێت مامه‌ڵه‌ی لۆگی تاكسی بۆ بكات پێویسته پێشتر تاكسییه‌كی هه‌بوبێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردبێته‌وه به‌تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر تاكسیه كۆنه‌كه‌ی لۆگۆی هه‌بوبێت مامه‌ڵه‌ی تازه‌ناكات و لۆگۆی تاكسیه‌كه‌ی پێشتری له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لۆگۆی نه‌بێت ده‌ستده‌كات به مامه‌ڵه‌ی لۆگۆی تاكسی.
وتیشی، هه‌موو شۆفێرێك پێویسته ته‌نیا یه‌ك لۆگۆی به‌ناوه‌وه بێت و هه‌ر شۆفێرێك تاكسیه‌كه‌ی بفرۆشێت و تاكسیه‌كی نوێ بكڕێت پێویسته لۆگۆی تاكسیه كۆنه‌كه‌ی به مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ بكاته سه‌ر تاكسیه نوێیه‌كه‌ی.